عەلاوی: ئاگاداری سوپای توركیا بۆ عێراق نیم

عەلاوی: ئاگاداری سوپای توركیا بۆ عێراق نیم
سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رەخنەی لە حكومەتی ئێستا گرت، بەكۆسپ خستنە بەردەم ئاشتبوونەوەی نیشتمانی تۆمەتباری كرد و رایگەیاند، پشت بە سیاسەتی بەركەوتە و پەراوزێرخستنی تایەفەگەری دەبەستێت.


ئەیاد عەلاوی داوای كرد، رێگەی دیپلۆماسی بۆ چارەسەری سەربازانی تورك لەعێراق بگیرێتە بەر، وتیشی، پێشتر عێراق ناوەناوە رێگەی بە توركیا داوە، بارەگاكانی پەكەكە بۆردومان بكات.

لەبارەی هاتنی سوپای توركیا، عەلاوی وتی، هیچ ئاگاداری هاتنی سوپای توركیا بۆ عێراق نیم، حكومەتەكانی عێراق ئەو رێكەوتنانەی سەردەمی پێشتوتر كە لەگەڵ بەغدا واژوو كراوە، هەڵنەوەشاندوەتەوە، وتیشی، بەرلە چوار مانگ هێزێكی تایبەتی بەریتانیا بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران هاتە ناو عێراق.

ئاماژەی بەوەدا، ئێران رۆڵی لەناوچەكە هەیە، بەشێكی سەرەكی ئاسایشی هەرێمەكەیە، عەلاوی لەدوایین سەردانی بۆ ئێران هەستی كردوە ئەو وڵاتە سەقامگیری ناوچەكەی لەلا گرنگە.

بەبۆچوونی عەلاوی بەبێ لەیەكگەیشتن لەسەر ئاسایشی هەرێمەكە ناتوانرێـت داعش لەناو ببرێت، وتیشی، ئەمەریكا رێگەی بەداعش نەدا بەغدا داگیر بكات، داواشی لە عێراق كرد، ببێتە پردێك بۆ لەیەك نزیككردنەوەی هاوپەیمانان بەسەركردایەتی واشنتۆن و مۆسكۆ.
Top