عێراق سکاڵاکەی گەیاندە ئەنجوومەنی ئاسایش
محەممەد عەلی حەکیم ، باڵیۆزی عێراق لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نامەیەکی بۆ سامانسا پاوەر، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ناردووە و تێیدا داوایکردووە" تورکیا بە خێرایی بکشێننەوە و جارێکی دیکە سەروەری عێراق پێشێل نەکرێت".
لە نامەکەی باڵیۆزی عێراقدا هاتووە" ئەوەی تورکیا کردوویەتی پێشێلکردنی یەکپارچەیی و سەروەری عێراقە".
کەتیبەکەى توركيا بە سێ قۆناخ گەیشتووەتە باشیک لە نزیک شاری موسڵ. بەشی یەکەمیان لە سەرەتای 2015ەوە بەشێوەی لۆجیستی بووە. لە قۆناخی دووەمدا تورکیا ژمارەیەک راوێژکاری سەربازی ناردوون، لە قۆناخی سێیەمیشدا هێزەکەی بە چەکی قورس جێگیركردووە.
دوێنێ هەینی، ئەحمەد داوودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاند،" ناردنی ئەو هێزە بە مەبەستی پاراستنی راوێژکارە سەربازییەکانمان بووە لە عێراق، چونکە هەڕەشەیان لەسەربووە".
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو هێزەی تورکیا کەتیبەیەکی سەربازی تەواوە و لە 800 بۆ 900 سەرباز پێکدێت. چەکەكانیشیان بریتین لە 16 تانک، 20 زریپۆش (چواریان قەبارە گەورەن)، 8 کامیۆن فیشەك، 15 کۆستەر و 18 کامیۆنی نەفەرهەڵگر.
رووداو
