تورکیا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات جگە لە (هەرێمی كوردستان)ـ عێراق جێبهێڵن
ئەم بڕیارەی تورکیا چاوەڕوان نەکراو بوو، بەتایبەت هەموو ئاماژەکان بە ئاراستەی هێورکردنەوەی دۆخەکە بوون لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە.
هاوکات عەلی ئەلحەکیم، باڵوێزی عێراق لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گرنگیی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتەکەی و تورکیای کەمکردەوە و رایگەیاند: دانووستانەکان لە نێوان هەردوولا نەرێنین.
ئەمە لە کاتێکدایە فیتالی چورکین، باڵوێزی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر رایگەیاند کە: عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی سکاڵای لە دژی تورکیا تۆمار کردووە، بەڵامباڵوێزی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم هەواڵەی رەتکردەوە.
K24
