هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌نبار: كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیمان رزگاركرده‌وه
لیوا ئیسماعیل مه‌حلاوی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، كه ھێزه عێراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانیان بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی به‌شێكی ناوچه داگیركراوه‌كانی پارێزگا ئه‌نجامداوه، كه له مانگی ئایاره‌وه، رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) داگیری كردووه.
لیوا ئیسماعیل مه‌حلاوی ئاماژه‌ی به رزگاركردنه‌وه‌ی كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی و باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئه‌نباری سوپای حێراق له باكووری پارێزگاكه كردووه و پلانی هێرشكردنه سه‌ر شاری روومادی داده‌نێن، كه سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نباره.
