شەڕ لە رومادی بەردەوامە

 شەڕ لە رومادی بەردەوامە
دوای رووبەڕووبوونەوەیەكی تووند لەگەڵ چەكدارانی داعش، هێزێكی ئەمنی هاوبەش لە پۆلیس و سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی و چەكدارانی هۆزەكان پردی (قاسم)یان لە باشووری شاری رومادی كۆنترۆڵكردەوە.

شانەی راگەیاندنی جەنگی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "دوای رووبەڕووبوونەوەیەكی تووند لەگەڵ چەكدارانی داعش، هێزە ئەمنییەكانی عێراق پردی قاسمیان لە باشووری شاری روومادی كرنترۆڵكردەوە، سەرەڕای كردنەوەی رێگەی نێوان هەردوو ناوچەی حمێرە و تەئمیم لە باشووری شارەكە".

دوێنێ‌ سێشەممە 8 -12- 2015، شانەی راگەیاندنی جەنگی كۆنترۆڵكردنەوەی بارەگای ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار و تەواوی ناوچەی (تەئمیم)یان لە باشووری شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار لەدەست داعش راگەیاند.

لە 13 -7- 2015، وەزارەتی بەرگریی عێراق بە بەشداری زیاتر لە 10 هەزار چەكدار لە سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی پرۆسەی كۆنترۆڵكردنەوەی پارێزگای ئەنباری لەژێر دەستی داعش راگەیاند، ئێستاش شەڕەكە گەیشتووەتە نێو سەنتەری رووماد و ناوەناوە هێزە عێراقییەكان پێشڕەوی دەكەن.









رووداو
Top