عیراق و توركیا به‌شێوه‌یه‌كی تر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن

عیراق و توركیا به‌شێوه‌یه‌كی تر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن
باڵیۆزی عیراق له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایده‌گه‌یه‌نێت، ناكۆكییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ له‌باره‌ی بوونی هێزی توركی له‌ نزیك موسڵ، به‌ "دوو قۆڵی" چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامی هه‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

محه‌مه‌د حه‌كیم، باڵیۆزی عیراق له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆسكۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێی كێشه‌ی نێوان عیراق و توركیای نه‌كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ ئاڵۆزتر بكات و هانی حكومه‌تی عیراق بدات بۆ قووڵكردنی كێشه‌كان".

باڵیۆزه‌كه‌ی عیراق، وتیشی: "وتوێژی دوو قۆڵی له‌ نێوان به‌غداو ئه‌نقه‌ره‌ هه‌یه‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌ كێشه‌ی بوونی هێزی توركیا له‌ ده‌وروبه‌ری عیراق و وتوێژه‌كانیش به‌ ئیجابی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، كه‌ كێشه‌كان به‌ دوو قۆڵی له‌نێوان عیراق و توركیا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆیه‌ تائێستاش نه‌مانگه‌یاندووه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان".

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، "به‌غدا ده‌یه‌وێت ئه‌نقه‌ره‌ هێزه‌كه‌ی له‌خاكی عیراق بكشێنێته‌وه‌، وتیشی :" بوونیان له‌و سنووره‌، نایاساییه‌و پێشێلكردنی په‌یماننامه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌".












خه‌ندان
Top