دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەهۆی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتارانی کورد دواخرا
بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی کانوونی یەکەمی 2015، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە 42ـی خۆی ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتارانی کورد، دانیشتنەکە بۆ رۆژی چوارشەممە دواخرا.
ئامادەنەبوونی پەرلەمانتارانی کورد، کە بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بووە، بووەتە هۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووان و دواستنی دانیشتنەکە.
شەوی یەکشەممە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق بڕیاری راگرتنی گەشتەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەرێمی کوردستان بە بیانووی ”تێپەڕینی مووشەکەکانی رووسیا بەسەر ئاسمانی باشووری کوردستانەوە“، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر دا.
سوپای رووسیا رایگەیاندووە، کە لە دەریای قەزوینەوە مووشەک ئاراستەی بارەگاکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە سوریا دەکات.
باسنیوز
