هاوپەیمانی نیشتیمانی دەیەوێت هەرێمێك بە هاوكاریی ئێران رابگەیەنێت

 هاوپەیمانی نیشتیمانی دەیەوێت هەرێمێك بە هاوكاریی ئێران رابگەیەنێت
"حەیدەر مولا" ئەندامی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان؛ داوای لە هاوپەیمانیی نیشتیمانی بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی؛ كرد كە هەرێمێك لەباشووری عێراق رابگەیەنن و هاوپەیمانیەتیی ستراتیژی لەگەڵ ئێران ببەستن.



مولا، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئاشكرایە كە هەندێك لایەنی نێو هاوپەیمانی نیشتیمانی تێگەیشتنێكی جیاوازیان هەیە بۆ سەروەری كە دوای ئازادكردنی عێراق بە شێوەیەكی راستەوخۆی میلیشیاكانی ئێران هاوكاریان بوون.



ئەندامەكەی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان؛ راشیگەیاند: هەبوونی فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش؛ یارمەتیدانێكە بۆ عێراق زۆر جاریش دەنگەكان بەرز دەبوونەوە رەخنەی بوونی هەر هێزێكی سەربازیی عەرەبی و توركیان دەكرد و بە پێشێڵكردنی سەروەری خاكی عێراقیان دەزانی.



حەیدەر مولا راشیگەیاند: لەبەردەم ئەم ڕا جیاوازەی هەندێك لایەن؛ داوا دەكەین كە هەرێمێك لە باشوور رابگەیەنرێت بە بەستنی هاوپەیمانی ستراتیژی لەگەڵ ئێران لەبەر ئەوەی هاوپەیمانی نیشتیمانی تاكە هێزە كە لە ماوەی ساڵانی رابڕدوو پەیوەندییەكان لەگەڵ ئێران بەردەوامە.










باسنیوز
Top