وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند "بە مەبەستی تاوتوێكردنی كۆمەڵێك پرسی گرنگ بەتایبەتی شەڕی دژی داعش، ئەمڕۆ دووشەمە 7 -12- 2015 فرانك ڤالتر شتاینمایێر،، وەزیری دەرەوەی حكومەتی ئەڵمانیا بە سەردانێكی فەرمی گەییشتە بەغدای پایتەخت".
دوای گەیشتنی شتاینمایەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، وڵاتەكەی لە ساتە سەختەكان و شەڕی دژی داعش پشتگیری عێراق دەكات، چونكە سەقامگیری عێراق كەمتر نییە لە گەڕان بەدوای چارەسەرێكی سیاسی بۆ رەوشی سووریا.
پێشبینی دەكرێت بۆ تاوتوێكردنی رەوشی ئەمنی و ئابووری و سیاسی عێراق، لەو سەردانەیدا شتاینمایێر لەگەڵ د. فوئاد مەعسووم، سەرۆككۆمار و حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیران و گەورە بەرپرسانی عێراق كۆبێتەوە.
رووداو
