داودئۆغلو: سەربازانى سوپاى تورکیا لەنزیک موسڵ مەشق و ڕاهێنان بەسوپاى عێراق دەکەن
داود ئۆغلۆ، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا ڕایگەیاند "ئەو بنکە سەربازییەی کە پێشتر لەقەزای باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا دامەزراندرێنراوە وەک بنکەیەکی ڕاهێنان بۆ هێزە خۆبەخشەکانی عێراق بەکارهێنراوە لە دژی داعش."
سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕاشیگەیاند "بنکە سەربازیی باشیک بنکەیەکی نوێ نییە، چونکە ساڵی ڕابردوو لەسەر داوکاری پاریزگاری موسڵ و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراقدا نزیکەی دوو هەزار خۆبەشی عێراقی دژی داعش ڕاهێنانیان پێکراوە."
