داودئۆغلو: سەربازانى سوپاى تورکیا لەنزیک موسڵ مەشق و ڕاهێنان بەسوپاى عێراق دەکەن

داودئۆغلو: سەربازانى سوپاى تورکیا لەنزیک موسڵ مەشق و ڕاهێنان بەسوپاى عێراق دەکەن
سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند، سەربازانی سوپای تورکیا لە نزیک موسڵ تەنها مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بە هێزە عێراقییەکان دەکەن.

داود ئۆغلۆ، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا ڕایگەیاند "ئەو بنکە سەربازییەی کە پێشتر لەقەزای باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا دامەزراندرێنراوە وەک بنکەیەکی ڕاهێنان بۆ هێزە خۆبەخشەکانی عێراق بەکارهێنراوە لە دژی داعش."

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕاشیگەیاند "بنکە سەربازیی باشیک بنکەیەکی نوێ نییە، چونکە ساڵی ڕابردوو لەسەر داوکاری پاریزگاری موسڵ و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراقدا نزیکەی دوو هەزار خۆبەشی عێراقی دژی داعش ڕاهێنانیان پێکراوە."
Top