سه‌رۆكی كۆمار داوای رێگریكردن لەسوپای توركیا دەكات
لەبەیاننامەیەكدا سه‌رۆكایەتی كۆماری عێراق داوای لهحكومهتو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد، بۆ پاراستنی سەروەری و سەربەخۆی وڵات هەنگاوی پێویست بگرنەبەر.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، له‌كاتێكدا ناوچه‌كه به‌بارودۆخێكی زۆر هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، ئاڵۆزی له‌په‌یوه‌ندیه ههرێمایهتیو نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام هێزێكی سه‌ربازی توركیا پێشڕه‌وی كردوه بۆ قوڵاییی خاكی عێراق.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری عێراق داوایكردووه، به‌رپرسانی توركیا ئه‌و هێزه لەناو خاكی عێراق بكشێننه‌وه، جارێكی دیكە ئەم كارە دووبارەنەكەنەوە، كە دەبێـە هۆی ئەوەی پەیوەندی هەردوولا خراپ بێت و ئاڵۆزی و ململانێیەكانی ناوچەكە ئاڵۆزتر بێت
