تورکیا ١٥٠ سەرباز و ٢٠ تانک دەنێرێتە بەعشیقە
ئەو یەکینە سەربازییەی تورکیا کە لە نزیک شاری مووسڵ بەمەبەستی راھێنانی ھێزەکانی پێشمەرگە جێگیر کرابوون، گۆڕدرا.
بەپێی ئاژانسی (ئانادۆڵو)ی تورکی، بەمەبەستی گۆڕینەوەی ئەرک لە یەکینەیەکی سەربازیی تورکیا کە نزیکەی دوو ساڵ و نیوە بۆ راھێنانی ھێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک مووسڵدایە، ١٥٠ سەربازیی تورکیا لەگەڵ نزیکەی ٢٠ تانک، بەرێگای وشکایی رەوانەی ناوچەی بەعشیقە کران.
جێی باسە بەھۆی گۆڕینی یەکینەکە، نزیکەی ٢٠ تا ٢٥ تانک رەوانەی ناوچەکە کراون.
دوێنێ هەینی سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی تورکی دووپات کردبووەوە کە سەربازانی تورکیا گەیشتوونەتە دەشتی موسڵ بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕاهێنان و ئامادەکارییەکانی ڕزگارکردنەوەی موسڵ لەو ناوچانە جێگیر کراون.
باسنیوز
