میلیشیا شیعه‌كان؛ هه‌ڕه‌شه له سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن
ئه‌مه‌ریكا به نیازه بۆ زیاتر فشارخستنه سه‌ر رێكخراوی داعش؛ 200 سه‌ربازی تایبه‌ت بنێرێته عێراق؛ به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی توندی گروپه شیعه‌كانی عێراقی لێكه‌وته‌وه.
جه‌عفه‌ر حوسێنی؛ وته‌بێژی یه‌كێك له میلیشیا شیعه‌كانی عێراق به‌ناوی "كتائیب حزب اله" له‌كاردانه‌وه‌یه‌كدا به‌رامبه‌ر بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ ناردنی هێزی تایبه‌ت؛ رایگه‌یاند كه ئه‌مه‌ریكا هێزی تایبه‌ت له هه‌ر شوێنێكی عێراق جێگیر بكات رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه و ده‌بنه ئامانجی سه‌ره‌كیی هێرشه‌كانیان و گوتیشی؛ ئێمه پشتریش له‌گه‌ڵ ئه‌وان جه‌نگاوین و ئێسته‌ش ئاماده‌ین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وته‌بێژه‌ی رێكخراوی به‌در كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه؛ هاوكاریی ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌كرێن به رۆیته‌رزی راگه‌یاند كه باوه‌ڕیان به ئه‌مه‌ریكا نییه و بوونیان له ناو خاكی عێراق قبوول ناكه‌ن.
پێشتریش حه‌یده‌ر عبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه هێزی ئه‌وتۆیان هه‌یه داعش له ناو ببه‌ن و پێویستییان به هێزی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا نییه.
