١٣ هێرشی ئاسمانیی لە عێراق کرایە سەر داعش
هێزی هاوپەیمانان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، ١٣ هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر داعش لە عێراق، هێرشەکانیش لە حەویجە، حەبانیە، مەخمور، ڕومادی، شەنگال، قائیم و سوڵتان عەبدوڵا ئەنجام دراون.
هاوکات بەپێی بەیاننامەکە، لە سوریا تەنها یەک هێرشی ئاسمانیی ئەنجام دراوە ئەویش لە ناوچەی هۆل بووە.
لە ئاکامی هێرشەکانیشدا، چەندین یەکە و شوێنی شەڕکردنی چەکدارانی داعش کراونەتە ئامانج، لەگەڵ تێکشکاندنی چەند ئۆتۆمبێلێکدا.
هێزی هاوپەیمانان لە مانگی ئابی ٢٠١٤ەوە هێرشی ئاسمانییان بۆسەر چەکدارانى داعش لە عێراقدا دەستپێکرد و لە مانگی ئەیلولیشدا هێرشەکانیان بۆسەر چەکدارانى داعش لە سوریادا دەستپێکرد.
