حەیدەر عەبادی داوایكرد لێكۆڵینه‌وه لە رووداوی كوشتنی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بكرێت
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ 2ی كانونی یه‌كه‌می 2015 بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، حه‌یده‌ر عه‌بادی داوایكردووه لێكۆڵینه‌وه‌ی وورد له‌رووداوی كوشتنی محه‌مه‌د خه‌لیل جبوری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و هاوسه‌ره‌كه‌ی بكرێت.
شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له گه‌ڕه‌گی "تسعین"ی شاری كه‌ركوك، ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له ئۆتومبێلی "محه‌مه‌د خه‌لیل جبوری" سه‌رۆكی گروپی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كرد و به‌و هۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستدا، هه‌ر له‌و رووداوه‌دا هاوسه‌ره‌كه‌ی جبوری پێكراو دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه، ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ستدا.
خەندان
