پێگەکانی داعش لە عێراق و سووریا بۆردومان کران
هێزی هاوپەیمانان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، ١٢ هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر داعش لە عێراق و لە سووریاش سێ هێرش ئەنجام دراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکانی عێراق لەنزیک ئەلبو حەیات، فەلوجە، حەبانییە، موسڵ، گەیارە، ڕومادی و شەنگال ئەنجام دراون، هاوکات هێرشەکانی سەر سوریاش لەنزیک دێر زور و هۆل ئەنجام دراون.
هەر بەپێی بەیاننامەکە، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە چەندین یەکە و شوێنی شەڕکردنی چەکدارانی داعش کراونەتە ئامانج، لەگەڵ تێکشکاندنی چەند ئۆتۆمبێلێکدا.
هێزی هاوپەیمانان لە مانگی ئابی ٢٠١٤ەوە هێرشی ئاسمانییان بۆسەر چەکدارانى داعش لە عێراقدا دەستپێکرد و لە مانگی ئەیلولیشدا هێرشەکانیان بۆسەر چەکدارانى داعش لە سوریادا دەستپێکرد
