مەککین: پشتگیری عێراق دەکەین لە شەڕی داعش

مەککین: پشتگیری عێراق دەکەین لە شەڕی داعش
سەرۆکی لیژنەی بەرگریی کۆنگرێس و سیناتۆرێکی ئەمریک رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی پشتگیریی عێراق دەکات لە شەڕی دژی رێکخراوی دەولەتی ئیسلامی (داعش).



بەپێی بڵاوکراوەیەکی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، شەوی شەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2015، عەبادی لە بەغدا پێشوازی لە جۆن مەککین، سەرۆکی لیژنەی بەرگری لە کۆنگرێسی ئەمریکا کردووە.



جۆن مەککین پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپاتکردووەتەوە لە شەڕی دژی داعش و تیرۆریستان، ”بۆ رزگارکردنەوەی تەواوی خاکی عێراق“.








باسنیوز
Top