سه‌رچاوه‌كان: مالكی هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌دات
هه‌ر به پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ، به‌رپرسانی ئێران هۆشداریان داوه له مانه‌وه و به‌رده‌وامی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی به‌وه‌ی سازشی بۆ پێكهاته‌كانی دیكه كردووه له سه‌ر حیسابی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی كه لایه‌نگری ئێرانه ، هه‌روه‌ها مالكی به‌ڵێنی داوه ئه‌گه‌ر جڵه‌وی ده‌سه‌لات بگرێته‌وه ده‌ست ئه‌وا قه‌له‌مرۆیی بیانی كه‌م ده‌كاته‌وه‌و ئه‌و شارانه‌ش ئازاد ده‌كات كه له ژێر كۆنترۆڵی داعش دان .
شایانی باسه به پێى به‌رنامه‌یه‌كى چاكسازیى حه‌یده‌ر عه‌بادى، پۆستى جێگرانى سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ جێگرانى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و به‌مه‌ش مالیكى جێگرى سه‌رۆك كۆمار نه‌ما و هه‌روه‌ها رووبه‌رووی چه‌ندین دۆسیه‌ی دادوه‌ری بۆته‌وه له‌وانه به‌رپرسیاریه‌تی له كه‌وتنی شاری موسڵ كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو .
هه‌ر به پێى سه‌رچاوه‌كان، زۆرێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌وڵیان دا كه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار رابگیرێت به‌ڵام دادگای ئیتیحادی وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی داوته‌وه و رایگه‌یاندووه كه چاكسازییه‌كانی عه‌بادی پشت به ده‌ستوور و یاسا ده‌به‌ستێت .
