سوپای عێراق رێگەی گەیشتنی هاوکارییەکانی داعشی لە رومادی کۆنترۆڵکرد

 سوپای عێراق رێگەی گەیشتنی هاوکارییەکانی داعشی لە رومادی کۆنترۆڵکرد
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای ئەنبار کۆنترۆڵکردنی رێگەی سەرەکی گەیشتنی هاوکارییەکانی داعشی لە شاری رومادی راگەیاند.

عەبدولئەمیر خەزرەجی، جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: " پرۆسەی گەمارۆدانی چەکدارانی داعش لە ناوەندی شاری رومادی کۆتاییهاتووە و، سوپای عێراق ئەو رێگایەشی بەتەواوەتی کۆنترۆڵکردووەتەوە کە تێیدا هاوکاری دارایی و چەک و خواردن دەگەیشتە دەست چەکدارانی داعش لە رومادی".

جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار هەروەها گوتی" سوپای عێراق ئەو رێگایەی لەژێر دەستی داعش کۆنترۆڵکردووەتەوە کە هاوکارییەکانی پێدەگەیشت، ئێستا ئەو رێگایە لە سەر داعش پچڕاوە و پردی فەڵەستینش کە هاوکارییەکانی پێدەگەێیندرایە رومادی لە ژێر دەستی سوپای عێراقدایە".

بەگوتەی خەزرەجی، سوپا و ‌هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەتەواوی چەکدارانی داعشیان لە شاری رومادی گەمارۆداوە و، ئێستا داعش بەهیچ جۆرێک پەیوەندی لەگەڵ ناوچەکانی دەرەوەی شاری رومادی نەماوە، ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لە سەر توانای شەڕکردنی داعش و شکستهینانیان.












رووداو
Top