عەبدولئەمیر زەیدی لە پۆستەی دوورخرایەوە
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە، لەسەردەمی نووری مالیکی دروستکرا و دۆسیەی ئەمنی هەرسێ پارێزگای دیالە، سەڵاحەدین و کەرکووکی لەئەستۆدابوو، لەبەرامبەدا کورد بەهەموو شێوەیەک ئەو هەنگاوەی رەتکردەوە، بۆماوەیەکیش گرژی تووند لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دروستبوو.
عەمید یەحیا زوبەیدی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند " ئەمڕۆ پێنجشەممە فەریق روکن غانم، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق بەوەکالەت، پێشوازی لە فەریق روکن مەزهر عەزاوی فەرماندەی نوێی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە کردووە".
گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئاماژەی بەوەش کردووە، عەبدولئەمیر گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی فەرمانگەی کاروباری جەنگاوەرەکان (خانەنشینی).
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگریی عێراقیش، فەریق روکن غانم هیوای سەرکەوتنی بۆ عەزاوی خواستووە لە راپەڕاندنی ئەرکەکەی و دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانیشیان تاوتوێکردووە.
رووداو
