بۆردوومانكردنی‌ موسڵ ده‌ستیپێكرد

بۆردوومانكردنی‌ موسڵ ده‌ستیپێكرد
فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان به‌ چڕی‌ شاری‌ موسڵ بۆردوومان ده‌كه‌ن، پێشتریش خه‌ڵكیان له‌وه‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ شه‌وان نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ چونكه‌ بۆردومانكردنى پێگه‌كانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش ده‌ستپێده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند :" كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ چڕی‌ باره‌گاكانی‌ داعش له‌ ناو شاری‌ موسڵ بۆردوومان كردووه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 10 خوله‌كدا، ده‌نكی‌ 20 ته‌قینه‌وه‌ بیستراوه‌ و فڕۆكه‌كان له‌ ئاستێكی‌ زۆر نزمدا فڕیوون".

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، كه‌ پێشتر فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بڵاوكراوه‌یان فڕێداوه‌ته‌وه‌ خواره‌وه‌ و خه‌ڵكیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ به‌شه‌وان ده‌رنه‌چن، چونكه‌ بۆردوومانی‌ باره‌گاكانی‌ داعش ده‌كه‌ن.












خەندان
Top