هاوپەیمانان :لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ١٧ هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر داعش لە عێراق و لە سووریا
هێزی هاوپەیمانان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، ١٧ هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر داعش لە عێراق و لە سووریاش ٩ هێرش ئەنجام دراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکانی عێراق لەنزیک بەغدادی، فەلوجە، موسڵ، ڕومادی، شەنگال و سوڵتان عەبدوڵا ئەنجام دراون.
هەر بەپێی بەیاننامەکە، ٩ هێرشەکەی سەر سووریاش لەنزیک هۆل، مارع، ڕەقە و حەسەکە ئەنجام دراون.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە چەندین یەکە و شوێنی شەڕکردنی چەکدارانی داعش کراونەتە ئامانج، لەگەڵ تێکشکاندنی چەند ئۆتۆمبێلێکدا.
هێزی هاوپەیمانان لە مانگی ئابی ٢٠١٤ەوە هێرشی ئاسمانییان بۆسەر چەکدارانى داعش لە عێراقدا دەستپێکرد و لە مانگی ئەیلولیشدا هێرشەکانیان بۆسەر چەکدارانى داعش لە سوریادا دەستپێکرد.
سەرچاوەكان
