هاوپەیمانان :لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ١٧ هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر داعش لە عێراق و لە سووریا

 هاوپەیمانان :لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا  ١٧ هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر داعش لە عێراق و لە سووریا
لە هەریەکە لە عێراق و سوریا، لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە ٢٦ هێرشی ئاسمانیی کرایە سەر پێگەکانی چەکدارانی داعش.

هێزی هاوپەیمانان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، ١٧ هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر داعش لە عێراق و لە سووریاش ٩ هێرش ئەنجام دراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکانی عێراق لەنزیک بەغدادی، فەلوجە، موسڵ، ڕومادی، شەنگال و سوڵتان عەبدوڵا ئەنجام دراون.

هەر بەپێی بەیاننامەکە، ٩ هێرشەکەی سەر سووریاش لەنزیک هۆل، مارع، ڕەقە و حەسەکە ئەنجام دراون.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە چەندین یەکە و شوێنی شەڕکردنی چەکدارانی داعش کراونەتە ئامانج، لەگەڵ تێکشکاندنی چەند ئۆتۆمبێلێکدا.

هێزی هاوپەیمانان لە مانگی ئابی ٢٠١٤ەوە هێرشی ئاسمانییان بۆسەر چەکدارانى داعش لە عێراقدا دەستپێکرد و لە مانگی ئەیلولیشدا هێرشەکانیان بۆسەر چەکدارانى داعش لە سوریادا دەستپێکرد.









سەرچاوەكان
Top