عەللاوی بزووتنەوەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە و حزبێکی سیاسیش دادەمەزرێنێت

 عەللاوی بزووتنەوەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە و حزبێکی سیاسیش دادەمەزرێنێت
سەرکردەیەکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتیمانی عێراقی رایگەیاندووە، کە بزووتنەوەکەی دەبێتە حزبێکی سیاسی.



ئینتیسار عەللاوی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتیمانی، کە ئەیاد عەللاوی سەرۆکایەتیی دەکات، رایگەیاندووە، کە ئامادەکاریی بۆ بە بەڵگەکردن و کارە یاساییەکان بۆ دروستکردنی حزبی ویفاقی نیشتیمانیی عێراق دەکەن.



ئینتیسار عەللاوی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە حزبە نوێیەکەیان چەندین کەسایەتی سیاسیی دیار لەخۆدەگرێت، کە ”هیچ لەکەیەکی کەسایەتیی، تایفی و پەیوەندیدار بە رابردووی سیاسی لە ریزی حزبی بەعسیان لەسەر نییە“.



بزووتنەوەی ویفاقی نیشتیمانی لە ساڵی 1990 وەک حزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی دامەزرا.











باسنیوز
Top