عەللاوی بزووتنەوەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە و حزبێکی سیاسیش دادەمەزرێنێت
ئینتیسار عەللاوی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتیمانی، کە ئەیاد عەللاوی سەرۆکایەتیی دەکات، رایگەیاندووە، کە ئامادەکاریی بۆ بە بەڵگەکردن و کارە یاساییەکان بۆ دروستکردنی حزبی ویفاقی نیشتیمانیی عێراق دەکەن.
ئینتیسار عەللاوی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە حزبە نوێیەکەیان چەندین کەسایەتی سیاسیی دیار لەخۆدەگرێت، کە ”هیچ لەکەیەکی کەسایەتیی، تایفی و پەیوەندیدار بە رابردووی سیاسی لە ریزی حزبی بەعسیان لەسەر نییە“.
بزووتنەوەی ویفاقی نیشتیمانی لە ساڵی 1990 وەک حزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی دامەزرا.
باسنیوز
