حکومەت گۆڕانکارییەکان لە بودجە رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکات

 حکومەت گۆڕانکارییەکان لە بودجە رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکات
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەو گۆڕانکارییە رەوانەی پەرلەمان دەکات، کە لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2016 ئەنجامی داوە.

ئەحمەدی حاجی رەشید، بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رايگەیاند، بڕیارە سبەی دووشەممە 23 ی تشرینی دووەمی 2015 ئەنجوومەنی وەزیران، ئەو گۆڕانکارییە بۆ پەرلەمانی عێراق رەوانە بکات، کە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2016 ئەنجامیداوە.

بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق زیاتر روونیکردەوە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستیان کەوتووە، پڕۆژە یاسای بودجەی خەمڵێنراو لە 106 تریلۆن دینار بۆ 101 ترلیۆن دینار کەمکراوەتەوە، هەروەها داهاتی خەمڵێنراوی لە لە 83 ترلیۆن دینار بۆ 78 ترلیۆن دینار کەمکراوەتەوە، کورتهێنانیش هەر 23 ترلیۆن دینارە.

رۆژی یەكشەممە 18 ی تشرینی یەكەمی 2015، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتتنێكی نائاساییدا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2016 ی پەسەندكرد، لە پڕۆژەكەدا لەبەرامبەر ئەوەی هەرێمی كوردستان رۆژانە 550 هەزار بەرمیل رادەستی حكومەتی عێراق بكات، 17% ی بودجەی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە. بەپێی پڕۆژەكە بودجەی خەمڵێنراو 106 ترلیۆن دینارە، داهاتیش 83 ترلیۆنە و نزیكەی 23 ترلیۆن كورتهێنان هەیە.











رووداو
Top