ئانتۆنی بلینکن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

 ئانتۆنی بلینکن،  جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئانتۆنی بلینکن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەماوەی رۆژانی 22 تاوەكو 23ی تشرینی دووەم، واتە یەکشەممە و دووشەممە سەردانی عێراق دەکات.

بەپێی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بلینکن سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات و لەبارەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ لاوازکردنی داعش و قەیرانی ئاوارەکان لە عێراق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ماڵپەڕەكە ئاشکراشیکردووە، ئانتۆنی بلینکن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق لەبارەی پرسە گرنگە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان سەردانی بەغدا دەکات. بڕیارە رۆژی 22ی تشرینی یەكەم واتە ئەمڕۆ، لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی نیشتمانی و پارێزگاکانی عێراق لەبارەی هەندێک بابەتی ئەمنی و ئابووری گفتوگۆبکات.

هەر بەپێی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بلینکن پرسی پشتگیریکردنی ئەمریکا لە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و هێزە چەکدارەکانی دیکەی عێراق لە شەڕی داعشدا، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێدەکات.






روودا
Top