ئوسترالیا سکاڵای دژی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی تۆمارکرد

 ئوسترالیا سکاڵای دژی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی تۆمارکرد
بەشی یاسایی باڵیۆزخانەی ئوستراڵیا لە عێراق، لە دادگا سکاڵای دژی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی تۆمارکردووە. ئامانج لە بەرزکردنەوەی سکاڵاکە بەمەبەستی دەستبەرداری یەکێک لە پۆستەکانیەتی، کە بۆی نییە چەک هەڵبگرێت و شەڕ بکات.

لە بەیاننامەیەکەدا باڵیۆزخانەی ئوسترالیا رایگەیاند، ئەوان سکاڵایان لەدژی ئەحمەد ئەسەدی، سەرکردە و گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی تۆمارکردووە، لە سکاڵاکەشدا لەبەرئەوەی ئەسەدی هەڵگری رەگەزنامەی ئوسترالییەو وەک هاووڵاتییەکی ئوسترالی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن، بۆی نییە لە عێراق کاری سەربازی بکات.

بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەی ئوسترالیا ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەحمەد ئەسەدی، ئێستا خۆی لە عێراقە و تەواوی خێزانەکەشی لە ئوسترالیان، ئەمەش نایاساییە، چونكە بەبێ رەزامەندی حکومەت ئوسترالیای جێهیشتووە و لە عێراق سەرکردایەتی هێزێکی چەکداری دەکات، بۆیە حکومەتی ئوسترالیا لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکات.

بەپێی بەیاننامەکە، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی تۆماركردنی سکاڵاکە بریتییە لەو پێشێڵکارییانەی ئەحمەد ئەسەدی لە شەڕەکانی فەللوجە وەک حەشد ئەنجامیان داون و، دەبێ بەشێوەیەکی یاسیایی لە دادگا لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

ئەحمەد ئەسەدی، ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لە لیستی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراق، هاوکات گوتەبێژ و سەرکردەی سەربازی حەشدی شەعبییە لە لیوای 15، ئەو لە ساڵی رابردووەوە بەشداری دەیان کردەی سەربازی كردووە دژی داعش.









رووداو
Top