سوپاى ئه‌مه‌ریكا دانى به‌وه‌دا نا كه له هێرشێكى ئاسمانى دژى داعش له عێراق، هاووڵاتیى مه‌ده‌نى كوژراون
سوپاى ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوونیكردۆته‌وه كه ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى له‌باره‌ى هێرشه ئاسمانییه‌كه له نزیك شارۆچكه‌ى حه‌زر له عێراق ئه‌نجام دراون، درهیدهخهن كه لانیكه‌م چوار هاووڵاتیى مه‌ده‌نى به‌ركه‌وتوون و كوژراون .
پێشتر ئافره‌تێكى عێراقى له رێگاى ئیمه‌له‌وه سوپاى ئه‌مه‌ریكاى له هێرشه‌كه ئاگادار كردبووه‌وه كه به گوته‌ى خۆى دوو ئافره‌ت و سێ منداڵ به‌ر هێرشه‌كه كه‌وتوون . به‌ڵام سوپاى ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه كه ناكرێت به بێ پشكنینى زیاترى پزیشكى دادوه‌رى، لێكۆڵینه‌وه‌ى ته‌واوى له‌سه‌ر جۆر و ته‌مه‌نى قوربانییه‌كان بكرێت .
