زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا كوژران و برینداربوونى 31 كه‌سیان لێكه‌وته‌وه‌

زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا كوژران و برینداربوونى 31 كه‌سیان لێكه‌وته‌وه‌
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رایگه‌یاند كه‌ ته‌قینه‌وه‌ى چوار بۆمبى چێنراو له‌ چه‌ند شوێنێكى جیاجیاى به‌غدا كوژران و برینداربوونى سى و یه‌ك كه‌سیان لێكه‌وه‌. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ بۆمبێكى چێنراو له‌ فرۆشگاى بازرگانى له‌ شه‌قامى ویستگه‌ى كاره‌با له‌ ناوچه‌ى زه‌عفه‌رانی باشورى رۆژهه‌لاتى به‌غدا ته‌قیه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژراو هه‌شت كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.

ته‌قینه‌وه‌ى دووه‌م له‌ نزیك حوسێنیه‌ك له‌ ناوچه‌ى ره‌شیدى باشورى به‌غدا روویدا و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س كوژران و حه‌وت كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.

ته‌قینه‌وه‌ى سێیه‌م له‌ نزیك شوشتنگه‌یه‌كى ئۆتۆمبیل له‌ ناوچه‌ى سه‌یدیه‌ى باشورى به‌غدا روویدا و به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژرا و شه‌ش كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون. هاوكات سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ ته‌قینه‌وه‌ى چواره‌م له‌ نزیك گومركى سه‌وزه‌ و میوه‌ له‌ چواریانى ناوچه‌ى عامریه‌ى رۆژئاواى به‌غدا روویدا و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س كوژران و چوار كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.
Top