به‌شى كوردى له كۆلێژه‌كانى‌ به‌غدا داده‌خرێت

به‌شى كوردى له كۆلێژه‌كانى‌ به‌غدا داده‌خرێت
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق رايگه‌ياند، به‌شى كوردى له‌ كۆلێژه‌كانى به‌غدا داخراوه‌، هۆكاره‌كه‌شى كه‌مى ژماره‌ى مامۆستايه‌ له‌و بواره‌دا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ى تشرينى دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌رى 2015، بێريوان خه‌يلانى، ئه‌ندام په‌رله‌مانى عێراق و ئه‌ندام له‌ لێژنه‌ى خوێندنى باڵا، گوتي: "ژماره‌ى مامۆستايانى به‌شى كوردى له‌ كۆلێژه‌كانى به‌غدا كه‌مه‌، ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ هۆكارێك بۆ داخستنى به‌شى كوردى له‌ زۆربه‌ى كۆلێژه‌كان".

گوتيشى: "ئێمه‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى خوێندنى باڵا عێراق و سه‌رۆكى به‌شى كورديدا كردووه‌، ئه‌وان گوتيان ته‌نيا مامۆستا بێنن ئێمه‌ ده‌يخه‌ينه‌ سه‌ر ميلاكى خۆمان و ئاماده‌ين وه‌ريانگرين".

له‌به‌شێكى قسه‌كانيشدا گوتيشى: " پێويسته‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ هه‌مه‌هانگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ خه‌مخۆرى ئه‌و بابه‌ته‌ ببن و مامۆستا بۆ به‌شى كوردى له‌ به‌غدا دابين بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا زمانى كوردى گرنگى خۆى له‌ ده‌ست ده‌دات".

ئاماژه‌ى به‌ هۆكارى كه‌مى ژماره‌ى مامۆستايانى پسپۆر له‌و بواره‌شدا و گوتى: "هۆكارى كه‌مى ژماره‌ى مامۆستايان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بارودۆخى ئه‌منى به‌غدا، چونكه‌ به‌غدا له‌دواى 2003 وه‌ سه‌قامگيريه‌كى به‌م شێوه‌يه‌ به‌خۆيه‌وه‌ نه‌بينييوه‌، بۆيه‌ زۆربه‌ى مامۆستايه‌كان له‌و كاته‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان".













K24
Top