لەدانیشتنی ئەمڕۆى پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر ئەم یاسایانە دەدرێت

لەدانیشتنی ئەمڕۆى پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر ئەم یاسایانە دەدرێت
ئەمرۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا ، خشتەی كاری دەنگدانە لەسەر بڕیارێك بۆ داخستنی هەموو پێگەكانی داعش لەسەر ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ، ئەوشوێنانەی دەبنە هاندەری كاری تیرۆریستی.

هەروەها بڕیارە هەر لەدانیشتنەكەی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پرۆژەی دامەزراوەی شەهیدان بدرێت و هەروەها دەنگ لەسەر هەمواركردنەوەی یاسایی قەرەبوی زیان لێكەوتوانی جەنگی دژی تیرۆر و تیرۆركردن دەدەن .

هەرلەدانیشتنەكەی ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر هەمواركردنەوەی یاسایی ئابوری و وەبەرهێنان و یاسایی دڵنیایی دەكرێت
Top