فڕۆکە جەنگییەکانی عیراق لە ئاسمانی موسڵدا سەدان هەزار بڵاوکراوەیان بەسەر شاری موسڵدا خستەخوارەوە

فڕۆکە جەنگییەکانی عیراق لە ئاسمانی موسڵدا سەدان هەزار بڵاوکراوەیان بەسەر شاری موسڵدا خستەخوارەوە
فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی عیراق، دوێنێ چوارشەممە 18 ی تشرینی دووەم، سەدان هەزار بڵاوکراوەیان بەسەر شاری موسڵدا خستەخوارەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی، لە خانەی میدیای جەنگی-یەوە، زانیارییەکانی پشتڕاستکردووەتەوە و بە ماڵپەڕی ئەلعەرەبییەی راگەیاندووە، کە فڕۆکە عیراقییەکان لە ناوچەکانی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی موسڵ، تەلەعفەر، بعاج، قیارە، حمام علیل و شرقات، بڵاوکراوەیان بۆ هاوڵاتیانی ژێر دەسەڵاتی داعش خستووەتە خوارەوە.

سەرچاوەکە ئاماژە دەکات بەوەی، کە لەناو بڵاوکراوەکاندا، داوا لە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە کراوە، کە هاوکاریی دەزگا هەواڵگرییەکان بکەن و بەپێی رێنماییەکانی رادیۆی تایبەتی ناو موسڵ، مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکاندا بکەن.

وتیشی : " فرۆکەکانی سوپا، لەکاتی ئەنجامدانی ئەم چالاکییەدا، چەند هێرشێکیان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش ئەنجامداوە و بەهۆیەوە، 54 چەکداری رێکخراوەکە کوژراون".







خەندان –
Top