وەزارەتی نەوتی عێراق: لە ساڵى داهاتوو بەرهەمهێنانى نەوت دەگەیەنینە چوار ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە "وەزارەتەکەیان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆئەوەی لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦دا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەننە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا".
ڕاشیگەیاندووە "بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە لە بازارەکانی جیهاندا، زیانێکی زۆر بەر کەرتی ئابوری عێراق گەیشتووە و بۆیە یەکێک لەچارەسەرەکان زیادکردنی بری بەرهەمهێنانی نەوتە، لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵدەدرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ئاستی بەرهەمهێنانەکە بەرزتربکرێـتەوە".
لە ناوەراستی مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووی لە دابەزین کرد، بە جۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوت لە ١١٥ دۆلارەوە بۆ ٤٠ دۆلار دابەزی و لە ئێستاشدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازارەکانی جیهاندا بۆ خوار ٤٥ دۆلار دابەزیووە.
