ڕۆشنبیرێکی عێراقی، ستاییشی سەرۆک بارزانی دەکا
(ئەنوەر حەمدانی) ڕاگەیێنەوان و ڕۆشنبیری دیاری عێراقی، لە فەیسبووکەکەیدا سەبارەت بە (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، ئەوەی کارەکەی سەر بگرێ، ئاخری هەر ئەو خەنی دەبێت؛ دەڵێ هەموو لایەک لە کوردستان سەرقاڵ بوون بە کورسییەکەی (بارزانی)یەوە، بەڵام (سەرۆک بارزانی) بێدەنگ بوو سەرقاڵی پلاندانان بوو بۆ ئازادکردنی شنگال.
ئەو ڕۆشبیر و ڕەخنەگرە عێراقییە بنفەلەستینییە دەیشڵێ، هەموو لایەنەکان یەکیان گرتبوو بۆ بەدەستهێنانی کورسی، بەڵام (بارزانی) هەموو کاتێکی خۆی تەرخان کردبوو بۆ بەهێزکردنی پێشمەرگە و سەنگەرەکانی پێشمەرگە؛ بۆیە (بارزانی) و پێشمەرگە مافی خۆیانە لە خۆشیدا خەنی ببن.
(ئەنوەر حەمدانی) بێدەنگ کارکردنی (مەسعوود بارزانی) بە حیکمەت وەسف دەکات و، نووسیویەتی: ئەو کارەی (بارزانی) حیکمەتی تێدایە کە کار بکەیت بە پلان و بە بێدەنگی، دواتر خەڵک هەستی پێ بکەن.
(حەمدانی) داوا لە (عەبادی) و بەرپرسانی عێراق دەکات وەکو بارزانی کار بکەن و واز لە بەڵێنی بێکردار بهێنن؛ "واز لە بەڵێن و قسە بهێنن و ڕاستگۆیانە کار بکەن و با دواتر خەڵک ڕاستگۆیانە حوکم لەسەر کارەکان بدەن."
