عێراق دەبێتە دووەم هەناردەکاری نەوت لە جیهاندا

عێراق دەبێتە دووەم هەناردەکاری نەوت لە جیهاندا
بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی‌ هه‌ناردەکردنی‌ نه‌وتی‌ خاو بۆ بازاڕه‌كانی‌ جیهان و زیادکردنی‌ داهاتی نه‌وت. حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کار لەسەر پلانیکی نوێ دەکات، بەپێی پلانەکە لە مانگی‌ داهاتوودا ئاستی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ خاو بۆ 3 ملیۆن‌ و 700 هه‌زار به‌رمیلی‌ رۆژانه‌ به‌رزدەبێتە‌وه‌.

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی عێراق بۆ میدیاکانی ئاشكراكردووه، کە هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ چه‌ند مانگی‌ داهاتوودا، ئاستی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت به‌شێوه‌یه‌ك به‌رز بكه‌نه‌وه‌، کە عێراق ببێته‌ دووه‌م وڵاتی‌ هه‌نارده‌كاری‌ نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهاندا.

ئاستی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق مانگی‌ رابردوو به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ ته‌كنیكی ‌‌و خراپیی‌ كه‌شوهه‌واوه‌، تێكڕای‌ هه‌نارده‌ی‌ رۆژانه‌ی‌ نه‌وتی خاو، 2 ملیۆن ‌و 700 هه‌زار به‌رمیل بووە.









رووداو
Top