سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا : بەوپەڕی هێزەوە، وەڵامی داعش دەدەینەوە
مانویل ڤالس، سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی "تی ڤی 1"ی فەڕەنسیدا، وتی : " دوای هێرشەکانی پاریس، باری نائاسایی لە تەواوی وڵاتدا درێژ دەکرێتەوە و ئەمەش دەرفەتێکی باش دەداتە کاربەدەستان، تاکو لەناو وڵات و دەرەوەشدا رووبەڕووی داعش ببنەوە".
وتیشی : "وڵاتەکەم لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبێت و بەوپەڕی هێزەوە وەڵامی دەستدرێژییەکانی داعش دەداتەوە".
لە رووداوەکانی ئێوارەی هەینی-دا، نزیکەی 150 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و 352 کەسی دیکەش برینداربوون، کە باری تەندروستیی 100 لە بریندارەکان ناجێگیرە.
خەندان
