ڕووسیا هێز ڕەوانەی عێراق دەكات
عەدنان ئەسەدى ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى پەرلەمانى عێراق لە بەیانامەیەکیدا ڕایگەیاند، پەرلەمانى ڕوسیا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر ناردنى هێزى زەمینى بۆ پاڵپشتیکردنى هێزە عێراقییەکان لە شەڕى دژى داعشدا.
ئەسەدى ڕاشیگەیاند، ڕوسیا ڕەخنەی هەیە لە شێوازى مامەڵەکردنى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لەگەڵ داعشدا و پێى وایە جدى نەبوون لە بۆردومانکردنى داعشدا.
وتیشى، هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان چەکدارانى داعش لە سوریا و عێراقدا، بە کۆنترۆڵکردنى بەشێکى سوریا، ئەو چەکدارانە لە عێراقیش ناوچەیەکى فراوانیان کۆنترۆڵکرد.
نیشاندانى ڕەزامەندى لەلایەن پەرلەمانى ڕوسیاوە بە ناردنى هێزى سەربازى بۆ عێراق، دواى کۆبوونەوەى شاندێکى لیژنەى ئاسایش وبەرگرى پەرلەمانى عێراق لە گەڵ لیژنەى بەرگرى و کاروبارى دەرەوەى پەرلەمانى ڕوسیا هات لە سەر دۆخى عێراق و سوریا.
