وڵاتێكى عه‌ره‌بى هاوكارى عێراق ده‌كا
به‌مه‌به‌ستى رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش و قوڵبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نيوان كوێت و عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى دۆستايه‌تى، سه‌رۆك وه‌زيرانى كوێت ئاماده‌باشى وڵاته‌كه‌ى خۆى بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى داعش ده‌ربڕى.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11.11.2015) نووسينگه‌ى فوئاد مه‌عصوم، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند كه جابر موباره‌ك، سه‌رۆك وه‌زيرانى كوێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى عێراق كۆبوونه‌وه‌وه و تێيدا باس له په‌يوه‌ندييه ديبلۆماسى و سياسى و ئه‌منييه‌كان و ره‌وشى عێراق به‌گشتى كرا.
هه‌ر له‌و به‌يانه‌دا هاتووه: "مه‌عصوم، جه‌ختى له‌سه‌ر گرينگى قوڵبوونه‌وه‌و پته‌وكردنى په‌يوه‌ندى دوانه‌يى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه".
له‌به‌رانبه‌ريشدا، سه‌رۆك وه‌زيرانى كوێت ئاماده‌يى وڵاته‌كه‌ى راگه‌ياند له هاوكاريكردنى عێراق بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) و دووپاتيشكرده‌وه كه پێويسته ئه‌و هه‌مه‌هانگى و په‌يوه‌ندييانه‌ى نيوانيان له هه‌موو بواره‌كان جێى خۆى بگرێ.
(K24)
