داعش لە موسڵ گومان لە ژنە داپۆشراوەكان دەكات
سەرچاوەیەک لەنێو موسڵ رایگه‌یاند، كە چه‌ند رۆژێكه چه‌كدارانی داعش له سه‌ر شەقامە سه‌ره‌كییه‌كانی موسڵ بازگه‌یان داناون و، هه‌ر ژنێك تێپه‌ڕببێت ده‌بێت بپشكندرێ، بۆ ئەوەی دووپاتبكرێتەوە كە ژنه نه‌ك پیاو، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت دوو شایەتحاڵی ژن ببینن.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی:" چه‌كدارانی داعش گومانده‌كه‌ن پیاوان جلی ژنان له‌به‌ر بكه‌ن و خۆیان دا‌بپۆشن، تاوەكو بتوانن هاتووچۆ بكه‌ن، چونكه زۆربه‌ی پیاوان داواكراون بۆئه‌وه‌ی ببنە چەكدرا و بچنە بەرەكانی شەڕ".
گرووپی داعش له 10 ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 شاری موسڵی كۆنترۆڵكرد، یه‌كێك له بڕیاره‌كانیشیان ئه‌وه‌بوو ده‌بێت هه‌موو ئافره‌تێك به داپۆشراوی له ماڵ بێته ده‌ره‌وه.
رووداو
