عەدنان پاچەچی كۆچی دواییكرد
لە ساڵی 2003 عەدنان پاچەچی ئەندامی ئەنجوومەنی حوكم بوو، لە كانوونی دووەمی 2004 سەرۆكایەتی خولی ئەنجوومەنی حوكمی وەرگرتووه، سەرۆكایەتی یەكەمین كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراقیشی كردووە بەو پێیەی بەتەمەنترین كەس بووە لە نێو پەرلەمان.
عەدنان موزاحم پاچەچی، لە 14 ئایاری 1923 لە شاری بەغدا لەدایكبووە، زانكۆی ئەمریكی لە بەیرووت تەواو كردووە، وەكو نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەكگرتووەكان و وەكو باڵیۆزی عێراق لە ویلایەتە یەكگرتوەكان كاریكردووه.
دوای دامەزراندنی یەكەمین حكومەت لە دوای شۆڕشی 1958 پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراقی وەرگرتووە، لە ساڵی 2003-یشدا گردبوونەوەی دیموكراسیخوازانی سەربەخۆیی پیكهێناوە.
رووداو
