به‌غدا مووچه‌ی 20 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه
(مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د ساڵح) راوێژكاری ئابووریی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، مووچه و ده‌رماڵه‌ی پله تایبه‌ته‌كان 50% كه‌م ده‌كرێته‌وه.
(مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د ساڵح) ئاماژه‌ی داوه، مووچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله‌كانی خواره‌وه ده‌ستكاری ناكرێت و كه‌م ناكرێته‌وه.
راوێژكاره‌كه‌ی (عه‌بادی) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌وه ده‌رماڵه و مووچه‌كانیان كه‌م ده‌بێته‌وه، 20 هه‌زار فه‌رمانبه‌رن.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره‌كان و راوێژكاره‌كان و هاوشێوه‌كانیان، كه‌م ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله‌كانی 8 و 9 و10 زیاد ده‌بێت.
