لیژنەی ئاسایش: بەكارهێنانی هێزی پیادەی ئەمەریكی رەت دەكەینەوە
حاكم زاملی وتیشی، فرۆكە رووسییەكان لەناو گرێبەستەكانی ئەم دواییە بوون و لەم ماوەیەدا گرێبەستەكە بە گەیشتنی تانكی T92 و فركەی میگ 35 و 28 تەواو دەبێت، داواشی كرد گرێبەستی فرۆكەی ئێف16 تەواو بێت كە زۆر دواكەوت تەنیا چوار فرۆكە گەیشتوون و یەكێكیان تاكو ئێستا پەكی كەوتووە، بەزووترین كات تەواو بكرێت یاخود لەنرخەكەی داشكاندنی بۆ كرێت.
ئاماژەی بەوەدا، ئێستا گرێبەستەكانی هێزی ئاسمانی تەواو دەبێت، ساڵی داهاتوو فرۆكەی كۆری دەگات.
زاملی ئەوەشی خستەروو كە ئەمەریكا بە گرێبەستەكانی پابەند نەبوو، بڕیاربوو كاروانی یەكەم 5 فرۆكەی ئێف16 بگات بەڵام چواری نارد، یەكێكیان لەراهێنان تووشی شكست بوو، یەكێكی دیكەش بەهۆی رادارەوە پەكی كەوتووە، پێویست بوو كاروانی دووەم هەفتەی رابردوو بگەیشتایە بەڵام تاكو ئێستا نەگەیشتووە.
ئەوەشی رون كردەوە، بەكارهێنانی هێزی پیادەی ئەمەریكا و بیانی لە عێراق رەت دەكەینەوە، عێراق لەزەوی پێویستی بەهێز نییە، ئەم كارە بیانوو دەداتە دەست داعش ئەندامەكانی خۆیان كۆبكەنەوە و كاری تێكدەرانە و تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
