قه‌نناس به ده‌ستێكی داعش کوژرا
كاتژمێر 2:20 خوله‌كی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ لە مهعلهقی حه‌سو رملی ئاسكی موسڵ، سه‌ر به میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله، قه‌نناس به ده‌ستێكی تیرۆرستی داعش له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه کرایە ئامانج و کوژرا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌وتوون، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له رێی پێدانی زانیاری ورد له لایه‌ن فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانییه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه و بوونی قه‌نناس به ده‌ستێكی داعش، بۆردومانی ئه‌و مهعلهقهیان كردووه، كه دواجار به هۆی بۆردومانه‌كه‌وه ئەو تیرۆریستهكی داعش کوژرا.
