ئەمەریکا : لەماوەیەكی نزیكدا هێرشەکانمان بۆسەر داعش زیاتر دەكەین
چارلس براون، بەرپرسى باڵاى سەربازى لە هێزى ئاسمانى ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ڕایگەیاند "لە دواى ئەوەى بۆ ماوەى چەند هەفتەیەک هێرشە ئاسمانییەکانى ئەمەریکا کەم بووبوونەوە، ئەمەریکا هێرشە ئاسمانییەکانى زیاتر دەکات".
هەروەها وتیشى "لەماوەى چەند هەفتەى داهاتوودا هێرشەکان بۆسەر داعش زیاتر دەبێت".
کەمبوونەوەى هێرشە ئاسمانییەکانى ئەمەریکا لەکاتێکدا دێت کە ڕووسیا هێزى تایبەت و فرۆکەى جەنگى لە سووریا جێگیرکرد و دەستى بە هێرشى ئاسمانى کرد، بەڵام براون ڕەتى کردەوە کە ئەو هەنگاوانەى ڕووسیا هیچ پەیوەندییەکیان بە هەوڵەکانى ئەمەریکاوە هەبێت.
