نوری مالیكی سەرپەرشتیی پیلانێك دەكات بۆ كودەتاكردن بەسەر حەیدەر عەبادییەوە

 نوری مالیكی سەرپەرشتیی پیلانێك دەكات بۆ كودەتاكردن بەسەر حەیدەر عەبادییەوە
سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق بڵاویان كردەوە نوری مالكی جێگری سەركۆماری عێراق؛ سەرۆكایەتی پیلانگێڕییەک لە دژی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران دەکات؛ ئەمەش دوای ئەوەی عەبادی لە بەرنامە چاكسازییەكەیدا بڕیاری نەهێشتنی جێگرانی سەركۆماری دا.

رۆژنامەی عەكازی سعودی لە سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنیی عێراقی گواستەوە كە هەموو ئەوانەی بەر بڕیارەكانی عەبادی بۆ چاكسازی كەوتوون پابەندن بە بڕیارەكان جگە لە نوری مالیكی نەبێت.

هەروەها دەڵێ ئێستە نوری مالیكی سەرپەرشتیی پیلانێك دەكات بۆ كودەتاكردن بەسەر حەیدەر عەبادییەوە و بۆ ئەمەش ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسای راسپاردووە كە فشارەكان لەسەر حەیدەر عەبادی چڕتر بكەنەوە.

هەروەها رۆژنامەكە لە سەرچاوەكەی گواستووەتەوە كە پیلانی دووەمی نوری مالیكی بۆ لەسەر كارلادانی حەیدەر عەبادی؛ بەكارهێنانی چەكدارانی حەشدی شەعبی و چەند یەكەیەكی سوپای پاسدارانی ئێرانە.









باسنيوز
Top