مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه له عه‌بادی نیگه‌رانن و سیستانیش پێشوازی لێنه‌كرد
حه‌یده‌ر غورابی، مامۆستا له حه‌وزه‌ی زانستی و پیاوی ئایینی شیعه‌كان، به رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ی راگه‌یاند: "مه‌رجه‌عه‌كانی نه‌جه‌ف، ناڕازین له حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی".
ئه‌و پیاوه ئایینییه وتیشی: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵكرنی گڵۆپی سه‌وزی سیستانی نه‌بووایه، ئه‌و دیدارانه‌ی عه‌بادی و سێ مهرجهعهكه ئه‌نجام نه‌ده‌دران، به‌ڵام بۆ پاڵپشتیكردنی سه‌رۆك وه‌زیران نییه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك قسه‌ی بۆ بكه‌ن، كه قسه‌ی توندبوون، چونكه مهرجهعییهتهكان له‌ماوه‌ی رابردوودا پاڵپشتی عه‌بادی بوون و له‌گه‌ڵ چاكسازییه‌كاندا وه‌ستاونه‌ته‌وه و داوایان ده‌كرد به ده‌ستێكی پۆڵایین له سه‌ری گه‌نده‌ڵكاران بدرێت، به‌ڵام ئه‌وه رووی نه‌دا، ئه‌وه‌ش ناڕازیبوونی مه‌رجه‌عه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه ".
به‌ڵام عه‌بادی، پاڵپشتی سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌دری به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وه‌ش له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در له باره‌گای سه‌ره‌كی خۆی له شاری نه‌جه‌ف، له‌وباره‌یه‌وه عه‌بادی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌در، رایگه‌یاند: "عیراق پێویستی به هه‌مووانه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش".
هه‌روه‌ك داواشی كرد هه‌موو لایه‌نه‌كان یه‌كهه‌ڵوێست بن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش و قه‌یرانی دارایی و ئابووری كه رووی له عیراق كردووه.
لای خۆیه‌وه موقته‌دا سه‌در وتی: "دیداره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، دیدارێكی به‌رهه‌مدار بووه، هه‌ستم به چاكسازییه‌كی گه‌وره له هه‌موو بواره ئه‌منیی و سیاسییه‌كاندا كرد".
خه‌ندان
