ئەیاد سامەڕایی: چارەسەری گەندەڵی بە حکومەتی ئێستا ناکرێت

ئەیاد سامەڕایی: چارەسەری گەندەڵی بە حکومەتی ئێستا ناکرێت
ئەمینداری گشتی حیزبی ئیسلامی عێراق رایدەگەیەنێت چارەسەری گەندەڵی بە حکومەتی ئێستای عێراق ناکرێت و ئەو قەیرانە داراییەش، کە عێراقی تێدایە هۆکارەکەی کەمتەرخەمی و گەشەپێنەدانی بە ئەنقەستی ئابووری وڵاتە.

ئەیاد سامەرایی، ئەمینداری گشتی حیزبی ئیسلامی عێراق لە وتارێکدا سەبارەت بە قەیرانی دارایی عێراق دەڵێت " ئەو قەیرانە داراییەی، کە ئێستا تووشی عێراق بووە، سەرەکیترین هۆکاری ئەوەیە سوود لە داهاتی زیادەی نەوت وەرنەگیراوە بۆ دروستکردنی سەرچاوەی زیاتری داهات و بەتەنیا پشت بە داهاتی نەوت بەستراوە. دەوڵەتیش کێشەی بێکاری بە دامەزراندنی زیاتری خەڵک چارەسەر دەکات، ئەمەش باری بودجەی وڵات قورستر دەکات، کە نەتوانێت پارە بۆ چارەسەرکردنی بێکاری تەرخان بکات.

سامەرایی جەختی لەوە کردووەتەوە، هەر کەمکردنەوەیەک لە داهاتی هاووڵاتییان، باجی زیاتر دروستکردنی بارگرانییە بۆ خەڵک، چارەسەریش زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی و پیشەسازییە، چونکە چالاککردنی ئەم کەرتانە دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی کەرەستەی هاوردەکراوی بەکارهێنان، کە ئەمەش وادەکات دۆلار کەمتر بەکاربهێندرێت و دەرفەتی کارکردنی زیاتر بڕەخسێت.





































رووداو
Top