هوكاری مردنی چه‌له‌بی ئاشكرا بوو
عزه‌ت شابه‌نده‌ر، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوێتی، به‌پێی ئه‌و پشكنینه سه‌ره‌تاییانه‌ی له لایه‌ن پزیشكه عیراقی و بیانییه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه، ده‌رده‌كه‌وێت "ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی" به‌هۆی جه‌ڵده‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
پێشتر عزه‌ت شابه‌نده‌ر رایگه‌یاندبوو، پێش مردنه‌كه‌ی به ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م چاوی به ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی كه‌وتووه و باری ته‌ندروستیشی زۆر باش بووه.
شابه‌نده‌ر ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، مردنی چه‌له‌بی، مردنێكی ئاساییه و هیچ ئاسه‌وارێك نیه له باره‌ی كوژرانی ناوبراوه‌وه
